لەئێران بەهۆی خواردنەوەی كحولی دەستكرد ٨٨ كەس گەیەندرانە نەخۆشخانە

لە ئێران ٨٨ كەس بەهۆی خواردنەوەی كحولی دەستكرد رەوانەی نەخۆشخانە كران و تا ئێستا ١٤ كەسیان گیانیان لەدەستداوە.

ئەو كەسانەی گەیەندراونەتە نەخۆشخانە خەڵكی ئیسلام ئاباد و ناوچەی حیسراكی شاری كەرەجن و بە گشتی تەمەنیان لەنێوان ٢٠ بۆ ٥٠ ساڵدایە، لە نەخۆشخانە چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

ئاماژەی بەوەشکراوە، ئەو خواردنەوە كحولییانەی ئەو كەسانە خواردوویانەتەوە، میتانۆڵ لە پێكهاتەكەیدا هەبووە و بەوهۆیەشەوە بە توندی ژەهراویبوون.

بە پێی ئامارەكان، ساڵانە بەهۆی خواردنەوەی كحولی دەستكرد سێ هەزار كەس داخڵی نەخۆشخانەكانی ئێران دەكرێن و لەو ژمارەیەش نزیكەی ٧٠٠ كەسیان بەهۆیەوە گیانلەدەستدەدەن، لە هەندێك حاڵەتیشدا نابینا دەبن.


PM:09:09:16/06/2023