لە سنووری پارێزگای سلێمانی شوێنەوارێک دۆزرایەوە

ئەمڕۆ شەممە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ لە سنووری پارێزگای سلێمانی شوێنەوارێک کە مێژووەکەی بۆ ١١ هەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە دۆزرایەوە. 

حسێن حەمە غەریب بەڕێوەبەری شوێنەواری سلێمانی، لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند" لە گوندی زەرزی لە ناوچەی چەمی رێزان لە سنووری قەزای دوکان سەر بە پارێزگای سلێمانی شوێنەوارێکی مێژووی دۆزراوەتەوە کە مرۆڤی سەردەمەکانی پێشووی تێیدا ژیاون". 

وتیشی" ماوەی دوو هەفتەیە تیمێکی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان لەگەڵ تیمێکی زانکۆی ریدینگی بەڕیتانی سەرقاڵی گەڕان و پشکنین لە شوێنەکە". 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو پارچانەی لە شوێنەکەدا دۆزراونەتەوە لە بەرد داتاشراون و مەزەندە دەکرێت مێژووی شوێنەکە بۆ ١١ هەزار ساڵ پێش ئێستا بگەڕێتەوە. 


PM:01:10:17/06/2023