نرخی دراوەكان راگەیەنرا


ئەمڕۆ 18ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ لەگەڵ كردنەوەی بازاڕەكانی دراوی هەرێمی كوردستان نرخی دۆلار بەراورد بە دوێنێ وەك خۆیەتی.

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەكانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ١٥٠ دینارە، دوێنێش هەمان نرخ بووە.

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٩ هەزار و ٦٥٠ دینارە. 

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٨٥ هەزار و ٤٠٠ دینارە. 


نرخی دراوەكانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی توركی بە ٦ هەزار و ١٨٥ دینارە.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٣ هەزار و ١١٤ دینارە.



AM:10:20:18/06/2023