بۆ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم دوو پێشنیاری نوێ دەكرێت


بۆ دووبارە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم دوو پێشنیار خراوەتەڕوو كە یەكێكیان لەڕێگەی ناوچەكانی خوارووی عێراق یان سوریاوە.

عەلی مەشكور، ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز و سامانە سروشتییەكان بە ڕۆژنامەی (سەباح)ی راگەیاندوە "پێشنیارمان بۆ هایان عەبدولغەنی، وەزیری نەوت كردوە كە پشكی نەوتی هەرێمی كوردستان لەڕێگەی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)وە هەناردە بكات لە ڕێگەی باشورەوە".

ناوبراو وتویەتی "پێشنیازی دوەمیش بریتییە لە بەردەوامبون لە چاككردنەوەی هێڵی بۆری نەوتی عێراق- بانیاس كە بە سوریادا تێدەپەڕێت و نەوتی لێوە هەناردە دەكرێت".

مەشكور روونیكردۆتەوە "عێراق هەموو شێوازە دیپلۆماسییەكان لەگەڵ توركیا پەیڕەو دەكات بۆ ئەوەی بتوانێت دەست بكاتەوە بە هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە".



AM:11:51:18/06/2023