سێ كەس بە تۆمەتی دروستكردنی دراوی ساختە دەستگیركران


بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئابووری لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی – هەولێر رایدەگەیەنێت، سێ كەسیان بە تۆمەتی دروستكردنی دۆلار و دیناری ساختە دەستگیركردووە.

ئاسایشی گشتی هەولیر لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە "دوای بەدواداچوون و چاودێریكردنی ورد، هێزەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئابووری و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، لە ئۆپەراسیۆنێكی تایبەت، توانرا سێ تۆمەتباری سەەكی دروستكردنی دۆلار و دیناری عێراقی دەستگیر بكەن".

راگەیەندراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە، دوای دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارانە، دەستبەسەر پارە ساختەكان و گشت كەلوپەلەكانی ساختەكردنی دراو و دوو قاڵبی زێڕ و پارچەیەكی شوێنەوار دا بگرن و پاشان پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوە و رەوانەی بەردەم دادگا دەكرێن. 




PM:04:29:19/06/2023