درەنگانی شەوی ڕابردوو لە گەڕەکێکی شاری هەولێر زاوایەک هێرشیکردە سەر ماڵی خەزووری و هاوسەرەکەی کوشت.
بەپێی زانیارییەکان، درەنگانی شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی گوڵانی شاری هەولێر زاوایەک هێرشیکردە سەر ماڵی خەزووری و هاوسەرەکەی خۆی کوشتووە، لە هەمان کاتدا خوشکێکی هاوسەرەکەشی بە سەختی بریندار کردووە.
لە ئێستاشدا تهرمی قوربانییەکە له پزیشكى دادى شارى ههولێره و خوشكى هاوسهرهكهشى برینداره.
هەر لەمبارەیەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای هەولێر بە میدیاکانی ڕاگەیاند" لە ئێستادا بکوژ و کەسێکی دیکە کە لەگەڵیدا بووە دەستگیرکراون".