فۆتۆ.. ئەرشیف
بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە مەسرور بارزانی بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا و بڕیارە لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کۆبێتەوە.
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوێكى حكومه‌تى هه‌رێم، به‌یانى ئه‌مرۆ مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان (ماوە بۆدرێژکراوە) گهیشتە توركیا و
لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کۆدەبێتەوە.
هەر لە سەردانەکەیدا بارزانی لەگەڵ وەزیری دەرەوە و بەرپرسانی باڵای دیکەی حکومەتی نوێی تورکیا کۆدەبێتەوە.
بەپێی بەیاننامەکە سەردانەکە بۆ "تاوتوێکردنی ڕێگاکانی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا، جگە لە تاوتوێکردنی دوایین پێشهات و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە دەکرێت".