سەرۆک کۆمارى عێراق پڕۆژە یاسای بوودجەى گشتی بۆ سێ ساڵى داهاتوو پەسەندکرد

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی بۆ ساڵی داهاتوو پەسندکرد. 

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی نوسینگەی سەرۆکایەتی کۆمار، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق واژۆی لەسەر یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی کرد کە بە پەسەندکردنی یاساکە لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە، دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە. 

ئاماژە بەوەشکراوە، حکومەت لە رێگەیەوە دەتوانێت بەرنامەکانی خۆی لە جێبەجێکردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان و بونیادنانەوەی ژێرخانی ئابووری و ئەنجامدانی پڕۆژەی گرنگ و ستراتیژی جێبەجێبکات کە ڕەنگدانەوەی دەبێت بەشێوەیەکی ئەرێنی لەسەر واقیعی ژیانی ڕۆژانەی هاوڵاتییان. 

داهات و خەرجی لە بودجەی گشتی عێراقدا،
هەرچی خەرجییە: ١٩٨،٩١٠،٣٤٣،٥٩٠،٠٠٠
کۆی داهات: ١٣٤،٥٥٢،٩١٩،٠٦٣،٠٠٠
هەرچی کورتهێنانە: ٦٤،٤٦٩،١٩٢،٦٠٠،٠٠٠


بەرەبەیانی ڕۆژی ١٢ی ئەم مانگە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگی لەسەر بودجەی دارایی سێ ساڵی (٢٠٢٣ - ٢٠٢٤ - ٢٠٢٥)دا کە بەهاکەی بۆ هەر ساڵێک (١٩٨.٩) ترلیۆن دیناری عێراقی کە دەکاتە (١٥٣) ملیار دۆلار.


PM:03:15:21/06/2023