بەرشەلۆنە گرێبەستێکی گەورە رادەگەیەنێت

هەموو سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان گواستنەوەی گۆندۆگانی ئەستێرەی هێڵی ناوەند و  یاریزانی یانەی مانچستەرسیتی بۆ بەرشەلۆنە پشتڕاست دەکەنەوە،ئەمەش پاش رەزامەندی لە چونی بۆ یانە کەتەلۆنیەکە.

 یاریزانەکە مووچەی 9 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت، گرێبەستەکەی بۆ ماوەی دوو وەرز دەبێت، لەگەڵ ئەگەری زیادکردنی وەرزێکی تر.

 بڕگەی هەڵوەشانەوە لە گرێبەستەکەیدا 500 ملیۆن یۆرۆیە.

 ئەو یاریزانە ئۆفەری بەنرخی زیاتر هەبوو لە پێناو بەرشەلۆنە رەتیکردەوە.


PM:08:51:21/06/2023