دارایی هەرێم هەواڵێكی دیكەی گرنگی سەبارەت بە مووچە راگەیاند


بڕیارە دابەشكردنی مووچە بەردەوام بێت و تا پێش جەژن مووچەی سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆران دابەش دەكرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم رایگەیاندووە "ڕۆژی شەممە ٢٠٢٣/٦/٢٤ دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت و تا پێش جەژن مووچەی سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆران دابەش دەكرێت".

پێشتریش هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم بە (سپی) راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ حكومەتی عێراق رەزامەندی كۆتایی داوە بۆ ناردنی ٤٠٠ ملیاری دیكە و یەكشەممە دەگاتە هەرێم و داراییش ئامادەكاری كردووە بۆ ئەوەی تا رۆژی چوارشەممە مووچەی هەموو وەزارەتەكان دابەش بكات.

حكومەتی هەرێم مانگانە بۆ دابەشكردنی مووچە پێویستی بە نزیكەی ٩٤٠ ملیار دینارە.





PM:10:30:22/06/2023