ڕووسیا هۆشداری لە کارەساتی ئەتۆمی بەجیهان دەدات

دیمیتری مێدڤێدێڤ، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕووسیا، ڕایگەیاند، ئەگەر چەکی ئەتۆمی ڕووسیا بکەوێتە دەستی "ڤاگنەر”، هەموو جیهان لە لێواری کارەسات دایە.

هۆشدارییەکەی مێدڤێدێڤ دوای یاخیبونی گروپی ڤاگنەر هات کە بە "گروپێکی بەکرێگیراوی” وەسفی کرد، هەروەها لە ئەگەری دەستبەسەرداگرتنی چەکی ئەتۆمی ڕوسیا، لەکاتێکدا بەرەو مۆسکۆ پێشڕەوی دەکات.

سەرچاوە ڕووسیەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە هێزەکانی گروپی ڤاگنەر بە پاڵپشتی ١٥٠ ئۆتۆمبێلی سەربازی لە شاری لیپێتسک کە ٣٤٠ کیلۆمەتر لە مۆسکۆوە دوورە، پێشڕەوی دەکەن.

یەڤگنی پریگۆژین، فەرماندەی هێزەکانی ڤاگنەر،ئەمڕۆ دژی دەوڵەتی ڕووسیا یاخیبوونی ڕاگەیاند، ئەمەش کاردانەوەی ناوخۆیی لێکەوتەوە، کە زۆربەی کاردانەوەکان لەسەر پاڵپشتیکردن بوو لە ڤلادیمێر پوتین.

پریگۆژین بەو یاخیبوونە چەکدارییەوە نەوەستاو، ڕاستەوخۆ تەحەدای پوتین ی کرد، وتارەکەی ڕەتکردەوە و ڕاشیگەیاند هیچ سەربازێک خۆی ڕادەستی هێز و لایەنگرانی پۆتین ناکات  ، هێزەکانی ڤاگنەریش لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەیان بەوە کرد کە "ڕووسیا سەرۆکێکی نوێی دەبێت”.


PM:08:51:24/06/2023