سلێمانی .. شەڕە تەقە لەنێوان ئاسایش و پۆلیس دا روودەدات

لە سلێمانی لە یەکێک لە قەرەباڵغترین شەقامدا، شەقامی مەلیک مەحمود لە نزیک هۆتێل ئەبو سەنا شەڕە تەقە لە نێوان پۆلیس و ئاسایش روودەدات و زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بۆ برینداربوونی چەند کەسێک لە هێزە ئەمنییەکان دەکرێت. 

بەپێی زانیارییەکانی دەست "سپی " کەوتووە، ناکۆکیەکە بەهۆی رۆشتنی ئۆتۆمبیلێکەوە بووە کە ئاسایشی تێدا بووە بە رۆنگ سایت لە نزیک هۆتێل ئەبو سەنا لە شەقامی مەلیک مەحمود، پۆلیس ئاسایشەکان رادەگرێت و دەبێت بە دەمەقاڵێیان و پێکدا هەڵپژان و تەقە کردن لە یەکتر.

لە ئەنجامی لەیەکدان بە بە بۆکس و دەستکی چەک، دوو ئاسایش بە سووکی بریندار دەبن.

بریندارەکان بە فیشەک بریندار نەبوون، هەرچەندە بۆ ماوەی دە خوولەکە لە نێوان هەردوولادا تەقە کراوە.

ئێستا دۆخەکە ئارامەو هاتوچۆی هاوڵاتیان لە شەقامەکەوە ئاسایی بۆتەوە.



AM:10:08:25/06/2023