بەرشەلۆنە گرێبەستێکی گەورەی راگەیاند

ماوەیەکی کەم لەمەوبەر یانەی بەرشەلۆنە بە فەرمی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئیلکای گۆندۆغانی ئەڵمانی بە گواستنەوەی بێبەرامبەر ڕاگەیاند، دوای تەواوبوونی گرێبەستی یاریزانەکە لەگەڵ مانچستەر سیتی.

 ئەمەش گرێبەستی کەتەلۆنی دەبێت تا ساڵی ٢٠٢٥ لەگەڵ بژاردەی درێژکردنەوەی بۆ وەرزێکی زیادە، لەکاتێکدا بڕگەی هەڵوەشانەوەی ٤٠٠ ملیۆن یۆرۆی تێدایە.

 بە دڵنیاییەوە ئەم بەهێزکردنە لە هێڵی ناوەڕاستدا لە وەرزی داهاتوودا بۆ یانەی بەرشەلۆنە زۆر گرنگ دەبێت، بە تایبەتی لە پاڵەوانێتییەکانی چامپیۆنزلیگ، یاریزانە ئەڵمانییەکە لە مانچستەر سیتیەوە هاتووە و پاڵەوانی ئەوروپایە.

گۆندۆگان پاش هاتنی بۆ بەرشەلۆنە وتی:" هەر لە منداڵییەوە خەونم دەبینی ڕۆژێک بۆ بەرشەلۆنە یاری بکەم، دڵنیام هێشتا چەند ساڵێکم لە ئاستێکی بەرزدا ماوە، دەمەوێت بەرشەلۆنە بگەڕێتەوە بۆ ئەو شوێنەی کە شایەنیەتی".
 گۆندۆگان وتیشی: دەزانم لە بەرشەلۆنە فشارێکی زۆر هەیە، بەڵام من فشارەکانم زۆر خۆشدەوێت.  حەزم لێیە لە ناوچەی ئاسوودەیی خۆم دەربچم.  من بەدوای شوێنێکی ئاسان نەبووم، بە دوای چالێنجێکی نوێدا دەگەڕام، ناتوانم چاوەڕێی یاریکردن لەگەڵ بەرشەلۆنە بکەم".


PM:12:32:26/06/2023