قایمقامیەتی سلێمانی مەیدانی ئاژەل فرۆشانی داخست

ئەمرۆ سێ شەممە، هێزەکانی بەرگری سارستانی و هیزەکانی ئاسایش بەسەرپەرستی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی هەستان بە لابردن و تێکدانتی ئەو شوێنانەی کە ئاژەڵی تێدا سەردەبڕدرێت بە مەبەستی ڕێگری لە نەخۆشی تای خوێنبەربوون .

ڕێکان جەمال سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی سلێمانی ڕایگەیاند:"سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆبوینەتەوە و ڕامانگەیاندووە کە لە کڕین فرۆشتنی ئاژەڵ کێشەمان نییە گەر بەپیی ڕێنمایەکانی ئێمە بێت،  بەڵام چەند شوێنێک وەک مەیدانی ئاژەڵانی سلێمانی پاپەندی ڕێنمایەکان نەبوون و هیچ هەلومەرچێکی تەندروستی تێدا بەدی ناکرێت و ئێمەش دەستبەسەر شوێن وئاژەڵەکانیشدا دەگرین و ئیجرائەتی پێویستیش لەگەل سەرپێچی کاراندا دەکەین".

وتیشی: تکامان وایە هیج کەسێک ئاژەڵ بەم شێوە نا تەندروستە سەرنەبڕێت، ئەمە کارەسەتە چەندین نەخۆشی لەدوایە، تکایە پاپەند بن گەر پاپەند نەبن ڕێکاری یاسایی توند دەگرینەبەر بەرامبەریان.

تای خوێنبەربوون ماوەی چەند مانگێکە ڕویی لە باشووری هەریمی کوردستان کردووە بە پیی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی عێراق دوایین ئاماری تووشبووانی تای خوێنبەربوون ئاشكراکردووە کە تییدا، لە هەرێمی کوردستان ١١ تووشبووی تای خوێنبەربوون تۆمارکراون، کە ٤ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و سەرجەمیان خەڵکی پارێزگای هەولێرن، هەر بەپیی ئامارەکان یەکشەممە ٢٥ی حوزەیران یەكەم حاڵەتی گیان لەدەستدان بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە سنووری كۆیە سەر بە پارێزگای هەولێر تۆماركرا.


PM:02:47:27/06/2023