بافڵ تاڵەبانی: نابێت رێگە بدەین بیری توندڕەوی جێگەی میانڕەوی بگرێتەوە


بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، جەژنی قوربان سەرەتایەك بێت بۆ كۆتاییهاتنی ناكۆكییەكان و دەستپێكی قۆناغێكی نوێی تەبایی و برایەتی و نابێت رێگە بدرێت بیری توندڕەوی جێگەی میانڕەوی بگرێتەوە.

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاندووە، هیوادارە جەژنی قوربان ئاشتی و كامەرانی لەگەڵ خۆیدا بهێنێت و سەرەتایەك بێت بۆ كۆتاییهاتنی ناكۆكییەكان و دەستپێكی قۆناغێكی نوێی تەبایی و برایەتی بێت. 

هەروەها ئاماژەی بەوەكردوە "پێكەوە لەچوارچێوەی كوردستانێكی فرەڕەنگ و دەوڵەمەند بە یەكترقبووڵكردن و رێزگرتن لەجیاوازییەكان، ژیانێكی ئارام و دوور لە توندوتیژی و توندڕەوی بەسەربەرین". 

بافڵ تاڵەبانی وتویەتی "نابێت رێگەبدەین بیری توندڕەوی جێگەی میانڕەوی بگرێتەوە و پێویستە كەلتووری خۆشەویستی و ژیاندۆستی بەسەر كۆمەڵگەكەماندا زاڵ بكەین. لە رووە سیاسییەكەشەوە جەژن بكەینە بنەمایەك بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان و مژدەی یەكڕیزییەكی هەمیشەیی لە ناوخۆ و دەرەوە بە خەڵكە خۆشەویستەكەمان بدەین، كە ئەمەش تەنیا رێگەیە بۆ بەهێزتركردنی كوردستانەكەمان و پارێزگاریكردن لە بەرژەوەندییە نیشتمانی و نەتەوەییەكان".



PM:11:05:27/06/2023