" هێزەکانی عێراق کۆنترۆڵی سنورەکانی هەرێم دەکەن "

باڵیۆزی ئێران لە بەغدا ڕایگەیاند " تاران لەگەڵ لایەنی عێراقی ڕێككەوتووە بۆ كۆنتڕۆڵكردنی سنوورەكان لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان".

 موحەمەد كازم سادق، باڵیۆزی ئێران لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵی عەهدی عێراق وتی " چەند لێژنەیەكمان لەگەڵ كوردەكان بۆ كۆنترۆڵكردنی سنوورەكان و چەككردنی دژبەرانمان پێكهێنابوو".

ئەو وتیشی" لە بەدواداچوونی دۆسیەی ئۆپۆزسیۆنی ئێران لە هەرێمی كوردستان سەركەوتوو نەبووین.

دەربارەی بە ئەنجامی پێكهێنانی ئەو لێژنانە " باڵیۆزی ئێران وتی: دوای ئەوەی نەگەیشتینە ئەنجام، ئەم بابەتەمان لەگەڵ بەغدا وروژاندو حكومەتی سودانیش پێشوازی لێكرد بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشەیە".

سادق هەروەها ڕایگەیاندووە، تاران لەگەڵ لایەنی عێراقی ڕێككەوتووە بۆ كۆنتڕۆڵكردنی سنوورەكان لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان.



AM:09:29:29/06/2023