وێنە.. ئەرشیف
بارزان شێروانى براى شێروان شێروانى ڕایدەگەیەنێت" له رۆژى سه‌ردانیكردنى زیندانیانى بادینان له جه‌ژندا چه‌ند پاسه‌وانى تایبه‌تیان بۆ داناون بۆئه‌وه‌ى نه‌یه‌ڵن شێروان شێروانى و گوهدار زێبارى چاویان به‌یه‌ك بكه‌وێت".
بارزان شێروانى براى شێروان شێروانى كه یه‌كێكه له زیندانیه‌كانى بادینان، لە پەیامێکیدا بە ناونیشانی (تا ئەمرۆش شەڕی دەرونی لەگەڵ شێروانی شێروانی و گوهدار زێباری بەردەوامە)، ڕایگه‌یاند"
لە ڕۆژی سەردانیکردنی زیندانیانی بادینان لە جەژندا پاسەوانی تایبەتیان بۆ دانابوون بۆئەوەی یەکتر نەبینن و سەلام لە یەکتر نەکەن".
وتیشی" دوێنێش ڕۆیشتین بۆ لای شێروان سێروانی بۆ ئەوەی جەژنە پیروزەی لێ بکەین لەوێ گوهدارمان بینی هات بۆ لای براکەی تەنها بە سڵاوێک ویستی جەژنە پیرۆزە لە شێروان بکات، گوهداریان گواستەوە بۆ هۆلێکی تر، شێروان پرسیاری لە پاسەوانەکە کرد و وتی بە چ یاسایەک دەتوانی ئەو کارە بکەیت، وتویانه به‌یاساى خۆیان نایه‌ڵن چاویان به یه‌ك بكه‌وێت".
له‌سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكى كابینه‌ى نۆیه‌مى حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه ده‌یان رۆژنامه‌نوس و چالاكوان و ئازادیخوازى بادینان له زیندانه‌كان توندكران و هه‌رچه‌نده ناڕه‌زای له ناوخۆ و ده‌ره‌وه و له‌سه‌ر ئاستى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان دروستبوو، به‌ڵام تائێستا به‌شێكیان حوكمدراون و له زیندانن.