وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەنجامە بەراییەکانى ماستەر و دکتۆرا ڕادەگەیەنێت

وەزارەتی خوێندنى باڵای هەرێم ڕایدەگەیەنێت" لە چەند رۆژى داهاتوو ئەنجامە بەراییەکانى ماستەر و دکتۆرا ڕادەگەیەنرێت".

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم رایگەیاند" ئەمڕۆ بە سەرپەرشتى و ئامادەبوونى ئارام محەمەد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و ئامادەبوونى بریکارى وەزارەت و بەڕێوەبەرى گشتی فەرمانگەى توێژینەوە و پەرەپێدان و تیمى وردبینی وەزارەت، پرۆسەى وردبینیکردن بۆ خوێندنى باڵا و دبلۆمى باڵا و ماستەر و دکتۆرا بەردەوامە و وابڕیارە لە داهاتوییەکى نزیکدا ئەنجامە بەراییەکان ڕابگەیەنرێت". 
 
ئەوەش هاتووە" پرۆسەی ھەڵەچنینی پەراوی تاقیکردنەوە تەواو بووە و لە ئێستادا بەسەرپەرشتى ڕاستەوخۆى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پڕۆسەى خاڵبەندى و ڕێکخستنی پێشبرکێی وەرگرتن لە نێوان پێشکەشکاران و پرۆسەی وردبینی دەستیپێکردوە و بەردەوامە، پێشبینی دەکرێت لە چەند رۆژى نزیکى داهاتوو ئەنجامە بەراییەکان رابگەیەنرێت". 

لە ماوەی ئەمساڵدا ١٥ هەزار و ٧٢٨ خوازیار داواكارییان بۆ خوێندنی باڵا پێشكەشكردووە.


PM:12:54:01/07/2023