بەرپرسێكی هەرێم: كەمترین سزای كامێرای چاودێری لەبەریتانیا 100 پاوەندە


بەرپرسێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، لە بەریتانیاش هاوشێوەی كوردستان كامێرای چاودێریی تیژڕەوی (خاڵ بۆ خاڵ)هەیە و كەمترین سزاش 100 پاوەندە.

هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان، سەبارەت بە گلەیی و رەخنەی بەشێك لە هاوڵاتیان لە دانانی سیستەمی كامێرای چاودێری خێرایی هاتوچۆ (خاڵ بۆ خاڵ)، لە فەیسبووكی خۆی نووسیویەتی: "برادەرێك دەڵێ: هەموو بەریتانیا بگەڕێن، بزانن كامێرای پۆینت تو پۆینتی لێیە؟".

میرانی ئاماژەی بەوەكردوە "لە بەریتانیا كەمترین سزا 100 پاوەندە و كەمكردنەوەی سێ خاڵە لەسەر مۆڵەتی شوفێری، ئەگەر زۆر خێراش لێخوڕیت، سزاكەت دەبێتە كەمكردنەوەی شەش خاڵ لەسەر مۆڵەتی شۆفێری تا دەگاتە ئەوەی مۆڵەتت لێ وەربگیرێتەوە".

ماوەی زیاتر لە مانگێكە كامێرای (خاڵ بۆ خاڵ) لە چەند شوێنێكی كوردستان دانراون و هاوڵاتیان پێیانوایە ئەو سیستەمە بۆ كوردستان گونجاو نییە.



PM:02:37:01/07/2023