پۆلیسی فیدڕاڵی: ژمارەیەك تیرۆریستی داعشمان دەستگیرکرد

پۆلیسی فیدراڵیی لەچەند هەڵمەتێكدا لە شارە جیاجیاكانی عیراق، ژمارەیەكی زۆر تیرۆریستی داعش دەستگیر دەكات كە سەرجەمیان بەماددەی چواری تیرۆر لەلایەن دادگاكانەوە داواكراو بوون.

فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەماوەی هەفتەیەكدا هێزەكانیان چەندین هەڵمەتیان لەسنووری پارێزگاكانی كەركوك، بەغدا، دیالە، بەسڕە، سەڵاحەدین، كەربەلاو ناسڕییە ئەنجامدا بۆ دەستگیركردنی تیرۆریست و بازرگانمانی ماددەی هۆشبەر.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی پۆلیس، لەو ماوەیەدا ٢٤٤ تۆمەتباری داواكراو دەستگیركران، كە زیاتر لە ٢٠ كەسیان سەر بە گروپی تیرۆریستی داعش بوون و بەپێی ماددەی چواری تیرۆر لەلایەن دادگاكانەوە داواكراو بوون، هاوكات هەشت لە دەستگیركراوەكانیش بازرگانی ماددەی هۆشبەر بوون و ئەوانی دیكەش بە تۆمەتی جیاجیا فەرمانی دەستگیركردنیان هەبووە.


PM:08:53:01/07/2023