وێنە.. بانە شێروان بە ستایڵێکی نوێوە دەردەکەوێت


بانە شێروان هونەرمەندی لاوی باشوری کوردستان کە پۆشینەکانیشی وەک ستایڵی گۆرانییەکانی هاوچەرخن، بە شێوازێکی جیاواز دەردەکەوێت.

بانە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڤیدیۆیەکی نوێی خۆی و چەند وێنەیەکی بڵاوکردۆتەوە کە لەماوەیەکی کەمدا بۆتە مایەی سەرنجی فانەکانی.

بانە شیروان خەڵکی شاری سلێمانییە و لە ساڵی (٢٠٠١) لەدایكبووە، لەگەڵ خانەوادەکەی لە دەرەوەی وڵات دەژی، بانه‌ یەکێك بوو لە بەشداربووەکانی بەرنامەی (کورد ئایدڵ)ی کەناڵی کوردسات، سەرەتا بە وتنی گۆرانی ئینگلیزی بەشداری کرد و هه‌تا كۆتا قۆناغی پرۆگرامه‌كه‌ مایه‌وه‌، هاوکات لە دوای بەشداریکردنی لە بەرنامەکە ناوبانگی دەرکردووە و خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە.

ڤیدیۆکە لەم لینکەوە ببینە




AM:12:06:04/07/2023