سوپای توركیا كۆبانی بۆردومان دەکات

ئێوارەی ئەمڕۆ سوپای تورکیا گۆڕەپانی نەورۆزی لە کانتۆنی کۆبانێ تۆپباران کرد. 

بەپێی هەواڵی میدیاكانی رۆژئاوای كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە دەوڵەتی توركیا بۆردومانی گۆڕەپانی نەورۆزی لە باشوری شاری كۆبانێ كرد کە بەهۆیەوە دوو كارمەندی فریاگوزاری تەندروستی برینداربوون. 

ئەو دوو كەسەی برینداربوون ناویان مستەفا عوسمان سێ ساڵ و موسلیم نەبی ٢٥ ساڵە و گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شارەكە بە مەبەستی چارەسەركردن.


PM:07:19:05/07/2023