وەزارەتی دارایی هەرێم دەربارەی مووچە بڕیارێکی نوێی دەركرد

دارایی هەرێم دەربارەی مووچەی ئەو فەرمانبەرانەی كە خانەنشین كراون و خزمەتی هەژمارنەكراویان هەیە بڕیارێکی نوێی دەرکرد و دەڵێت" مووچەكەیان بۆ هەمووار دەكرێت". 

بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی دارایی هەرێم کە بە ژمارە ٧ لە ڕۆژی ١٩ی مانگی ڕابردوو دەریكردووە تایبەت بە هەژماركردنی ڕاژە ئاماژەی بەوەكردووە" سەرجەم ئەو خانەنشینانەی بەپێی یاسای چاكسازی مووچەیان هەموار دەكرێتەوە، خزمەتی بواری (شارستانی، پێشمەرگایەتی، هێزەكانی ناوخۆ، ئاوارەیی، كەرتی تایبەت)یان ئەگەر هەبوو، بۆیان ئەژمار دەكرێت". 

ئەوەش هاتووە" ئەو فەرمانبەرانەی خانەنشین كراون و لە كاتی هەبوون بۆ سەلماندنی ئەو بەڵگانەی پێویستە بۆ ئەژماركردنی ڕاژەكانیان، لەلایەن وەزارەتەكانیانەوە بەرزدەكرێتەوە بۆ لیژنەی هەژماری ڕاژە لە ئەنجوومەنی وەزیران بۆ هەژماركردنی ڕاژەكانیان، ئەویش تەنیا بۆ مەبەستی خانەنشینی دەبێت". 

دەقی بڕیارەکە: 


PM:04:21:06/07/2023