بەفەرمی ریاڵ مەدرید گرێبەستێکی راگەیاند

یانەی ریاڵ مەدرید بە فەرمی گواستنەوەی ئاردا گولەری تورکی بۆ ریزەکانی بە بڕی نزیکەی٢٠ملیۆن یۆرۆ راگەیاند.
 بەیاننامەیەکی فەرمی لە ڕیاڵ مەدریدەوە بۆ  ئاردا گولەر هاتووەو نوسراوە:" یانەی ڕیال مەدرید و فەنرباخچە ڕێککەوتن لەسەر گواستنەوەی ئاردا گولەر کە بۆ ماوەی شەش وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە یانەکەوە دەکات.
 سبەی هەینی ٧ی تەمموز، کاتژمێر ١٢:٠٠ی نیوەڕۆ لە ڕیال مەدرید سیتی، مەراسیمی پێشکەشکردنی ئاردا گولەر وەک یاریزانێکی نوێ لە ڕیال مەدرید دەبێت.

 • دوای ئەوە ئاردا گولەر لەبەردەم میدیاکان دەردەکەوێ.

 ئاردا گولەر (لە ڕێگەی ئینستاگرام) پۆستێکی کردووەو ماڵئاوایی لە یانەکەی کردووە.

 • کاتی ئەوە هاتووە ماڵئاوایی لە فەنەرباخچە بکەم، کە خۆشترین ڕۆژەکانی ژیانم تێدا بەسەر برد، هەرگیز لەبیرم ناچێت یەکەم جار درێسی خەونەکانم لەبەر کرد، شانازی بە درێسی ژمارە 10 دەکەم، هاندەرانی سەرسوڕهێنەری فەنەرباخچە و پاڵپشتی سەرسوڕهێنەری من لە هەموو شوێنێک بینی.

 • سەختە ماڵئاوایی بکەم، بەڵام ناچار بووم ئەم بڕیارە بدەم بۆ ئەوەی ئەوانەی باوەڕیان پێم هەیە سەربەرزتر بکەم، بۆ ئەوەی ئومێد بە هەموو کەسێک ببەخشم کە خەریکە دەستبەردار دەبن و بیسەلمێنم کە گەنجانی تورک دەتوانن هەر شتێک بیانەوێت بەدەستی بهێنن.

 • سوپاس بۆ هەموو ئەوانەی هاوکارم بوون بۆ ئەوەی ببمە ئەو کەسەی ئەمڕۆم، هەمیشە لە دڵمدا دەبیت، فەنرباخچەی ئازیز، کە دەرگای بۆ هەڵبژاردەی نیشتمانی کردمەوە، خەونەکەمی بەدیهێنا، و هەمیشە لەگەڵیدا یادی دەکەم یادگاری باش، سوپاس Fenerbahçe.


PM:04:25:06/07/2023