ئاسایشی هەولێر داوای زانیاری لە خەڵك دەكات


بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای هەولێر داوا لە هاوڵاتیان دەكات، هەماهەنگیان لەگەڵ بكەن و زانیاریان لەسەر روداوەكان پێبدەن.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە داواكارییەكدا رایگەیاندووە " "‎‎پەیوەندییەكانی نێوان ئاسایشی هەولێر و دانیشتوانی هەولێر، هەمیشە جێی دڵخۆشی و شانازیمان بووە، بۆیە ئاسایشی هەولێر هیواخوازە لە ماوەی داهاتودا، هەماهەنگیی زیاتریشی لەگەڵ خەڵكی شار هەبێت، لەپێناو دابینكردنی ئارامیی زیاتر و ڕوبەڕوبونەوەی هەر جۆرە تاوان و كردەوەیەكی نایاسایی".

ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەكردووە "لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و ڕوبەڕوبونەوەی هەر كارێكی نایاسایی، دەتوانن لەم ڕێگە جیاوازانەوە پەیوەندیمان پێوە بكەن، (هێڵی گەرمی ئاسایش كە لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە ڕاستەوخۆ دەتوانن پەیوەندی بە ژمارە 066106ەوە بكەن، بۆ گەیاندنی ئەو زانیارییانەی كە فایلی وێنە و ڤیدیۆ و بەڵگەنامەی جۆراوجۆری لەگەڵدایە، دەتوانن لە ڕێگەی تۆڕەكانی ڤایبەر و واتس ئەپەوە پەیوەندی بەم ژمارەیەوە بكەن، 07502522728).





AM:11:38:07/07/2023