بەیانی ئەمڕۆ شەممە هێرشێکی چەکداری کرایە سەر بنکەیەکی پۆلیسی شاری زاهیدان لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان.
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە" بەرە بەیانی ئەمڕۆ چەند چەکددارێک لە زاهیدان هێرشیانکردە سەر بنکەیەکی پۆلیس و تاوەکو ئێستاش دەنگی تەقە لە نزیک ناوچەکە دەبیسترێت".
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو چەکدارانە پشتێنی تەقەمەنییان پێ بووە و دوو کەسیشیان تەقێنراوەتەوە، ئەوانیش هەوڵیانداوە هێرشبکەنە سەر بنکەی پۆلیس.
پارێزگای سیستان و بەلوچتسان دەکەوێتە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران، لە ڕووی ڕووبەر دووهەمین پارێزگای ئێرانە و پایتەختەکەی زاهیدانە.