بارزانی: پێویستە پارتی پارێزەری بەرژەوەندییەكانی خەڵك بێت

 
مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت، حیزبەكەی ئومێدی سەرەكی خەڵكی كوردستان و پێویستە پارێزەری بەرژەوەندییەكانی خەڵكیش بن.

بەپێی راگەیەنراوی بارەگای بارزانی، ئەمڕۆ  لە سەڵاحەدین مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ فڕاكسیۆنی پارتی  لە پەرلەمانی كوردستان كۆبۆوە و بارزانی "سوپاسی ڕۆڵ و ماندووبوونی ئەندامانی فڕاكسیۆنی پارتی كرد و دەستخۆشی لێكردن كە لەم خولەی پەرلەمانی كوردستاندا كارەكانی خۆیان بە باشی بەجێگەیاندووە و پابەندی ئەركەكانیان بوون". 

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە "بارزانی داوای كردووە بەردەوام بن لە ڕۆڵی خۆیان لە بوارە جیاجیاكان و خزمەتی كوردستان و پارتی بكەن، جەختیشی لەوە كردەوە كە پارتی ئومێدی سەرەكی خەڵكی كوردستانە و پێویستە پارتی پارێزەری بەرژەوەندییەكانی خەڵكی كوردستان و فەرهەنگ و ڕەوشتی بەرزی كۆمەڵگەی كوردستانی بێت".



PM:04:12:08/07/2023