بەغدا؛ سێ بەرپرسی گرتووخانەیەكی ژنان لەكارلادران


وەزیری دادی عێراق بڕیاریدا بەكارلادانی یاریدەدەرانی بەڕێوەبەری گرتوخانە و بەڕێوەبەری كاروباری ناوخۆیی ناوەندی ژنان لە بەغدا و و رەوانەكردنیان بۆ لێكۆڵینەوە.

وەزارەتی دادی عێراق بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ لەمیانی سەردانێكی لەناكاوی د.خالید شوانی، وەزیری داد بۆ گرتووخانەی ناوەندی ژنان لەبەغدا، وەزیری داد ڕاسپاردەی داوە بەكارلادانی یاریدەدەرانی بەڕێوەبەری گرتووخانە و بەڕێوەبەری كاروباری ناوخۆیی و رەوانەكردنیان بۆ لێكۆڵینەوە ئەویش بەهۆی پابەندنەبوونیان بەدەوامی ئاسایی خۆیان و كەمتەرخەمیان لەبەجێگەیاندنی كارەكانیان.

وەزارەتی داد ئاماژەی بەوەكردووە "لەو سەردانەدا وەزیر، كەرتەكانی گرتووخانە ناوەندی ژنانی بەسەركردەوە بۆ بەدواداچوونی دۆخی گیراوەكان لەرووەكانی مرۆیی و تەندروستی و شیاندنەوە كە وەزارەت سوور بووە لەجێبەجێكردنیان لەهەموو گرتووخانەكانی چاكسازی بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتییەكانی تایبەت بەمافەكانی مرۆڤ".



PM:05:06:08/07/2023