بەفەرمی پاریس سانجێرمان تا ساڵی ٢٠٢٨ گرێبەستێکی واژۆ کرد

یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی ئەمڕۆ شەممە، گرێبەستەکەی لەگەڵ کانگ  لی ئینی یاریزانی کۆریای باشوور، کە لە یانەی ڕیال مایۆرکای ئیسپانییەوە واژۆ کرد، ئەمەش لە کاتی بازاڕی گواستنەوەی هاوینەدا، وەک چوارەم گرێبەستی ڕاگەیاند.

 لە ڕاگەیەندراوەکەی یانە پاریسیەکەیدا هاتووە: پاریس سانجێرمان بە خۆشحاڵییەوە هاتنی لی کانگ ئین تا ساڵی 2028 ڕادەگەیەنێت.

یاریزانەکە هێرشبەرە تەمەن 22 ساڵە کە ژمارە 19 لەبەر دەکات، دەبێتە یەکەم یاریزانی کۆریای باشوور کە پەیوەندی بە یانەکەوە بکات .”


PM:09:22:08/07/2023