مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمەتبارێكیان دەستگیركردوە كە ئەشكەنجەی ژنێكی دابوو و لەگەڵ منداڵەكانی دەستبەسەری كردبوون.
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاندووە "دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لەبارەی تۆمەتبارێكەوە كە ئەشكەنجەی ژنێكی داوە و لەگەڵ سێ منداڵەكەی لەماڵەكەی خۆیدا دەستبەسەری كردوون، بڕیاری دادوەر وەرگیرا و سەرەنجام توانرا تۆمەتبارەكە بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت و ئەو ژن و سێ منداڵەش ئازاد بكرێن".
پۆلیس ئاماژەی بەوەكردووە "لەئێستادا تۆمەتبار (س،ر،س) لەدایكبووی 1992 ) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 405/31 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە".