بەرێوەبەری پۆلیسی سلێمانی چەند رۆژێکە ناچێتەوە بۆ دەوام

بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی، عەمید ئاسۆی شێخ تەها چەند رۆژێکە دەوام ناکات و لەسەر هۆکارەکەی زانیاری جیاواز بڵاودەکرێتەوە.

بەپێی زانیاریییەکانی ماڵپەڕی " سپی " لە هەفتەی رابردووەوە بەرێوەبەری پۆلیسی سلێمانی، عەمید ئاسۆ تەها دەوام ناکات، زانیاری ئەوە لەبەردەستدایە کە سەرکردایەتی یەکێتی و بافڵ تاڵەبانی رازی نییە لە کار و بەڕێوەبردنی دەزگاکەی، هەر بۆیە رۆشتۆتە ماڵەوەو، چاوەڕوانی ئەوە دەکات کە کێشەکەی بۆ چارەسەر بکرێت، یان کەسێکی تر لە جێگای دابنرێت.

هاوتەریب لەگەڵ ئەم زانیاریانەدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکرێت کە بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی نەخۆشەو لەبەر هۆکاری نەخۆشی چۆتەوە ماڵەوە بۆ پشوودان.

ماڵپەڕی " سپی " هەوڵیدا پەیوەندی بەخۆیەوەو وتەبێژەکەیەوە بکات، بەلآم هیچ زانیارییەکی دەست نەکەوت.




PM:06:48:09/07/2023