بانکی ناوەندی عێراق بڕی خستنەڕووی دۆلاری بەرزکردەوە

کەمێک پێش ئێستا بانكی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە کە زیاتر لە (٢٢٦) ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەکانەوە. 

بەپێی خشتەی فرۆشی دۆلار كە لەلایەن بانكی ناوەندی عێراقە بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢٢٦ ملیۆن و ٣٨٢ هەزار و ٥٣٩ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە كە ١١ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی نەقد فرۆشراوە و ٢١٤ ملیۆن و ٨٨٢ هەزار و ٥٣٩ دۆلاریش بەشێوەی حەواڵە فرۆشراوە. 

بەیانی ئەمڕۆش لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی هەرێم نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٧٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرا. 


AM:10:54:10/07/2023