وەزیری دارایی هەرێم لەبارەی مووچەی فەرمانبەران زانیاری نوێی ڕاگەیاند

وەزیری دارایی و ئابوری هەرێم ڕایدەگەیەنێت" لە دوو ساڵی رابردوودا تەواوی مووچەکانمان داوە و تەنها مانگێک لەدواوەیە ئەویش رێکدەخرێتەوە". 

ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان (ماوە بۆدرێژکراوە)، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ كوردستان ٢٤ رایگەیاند" نزیكەی چوار هەزار و ١٨٩ دوو مووچەمان یەكلاكردۆتەوە، ئەو پارەیەی لە دوای ١ی تەموزی ٢٠٢٠ەوە ئەگەر بەردەوام بوبێت ئەو فەرمانبەرە هەمووی لێوەردەگرینەوە، نزیكەی هەزار پلەی تایبەتمان هەبوو، ئێستا موچەكانیان راستكراوتەوە، رەنگە ژمارەكان زۆر گرنگ نەبن، بەڵام دادپەروەریەكەی گرنگترە". 

وتیشی" لە كابینه‌ی پێشوو سێ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان نه‌درابوو كه‌ ئه‌مه‌یش بووه‌ قه‌رز و كه‌وته‌ ئه‌ستۆی كابینه‌ی نۆیه‌م، له‌ كۆی گشتی لەم کابینەیەدا ٤٨ مووچه‌ كه‌ ده‌بوو له‌ ماوه‌ی چوار ساڵدا بیدات، توانیویه‌تی ٤٣ مووچه‌ به‌ ته‌واوه‌تی بدات و ئه‌و پێنجه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌، ده‌كه‌وێته‌ ناو چوارچێوه‌ی ئه‌و بارودۆخه‌ی به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت و كۆرۆنا و بڕینی شایسته‌كانی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ دروست بوو". 

ڕاشیگەیاند" لە ئێستادا دابەشكردنی موچە مانگێك لە دواوەیە، لەبارەی رێكخكردنەوەی موچەی فەرمانبەران، ئێمە چاوەڕوانی كۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران دەكەین، بە هەموو یاسا و مەنقێك دەبێت بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان بەرێكوپێكی و بە تەواوی مانگانە رەوانە بكرێت". 


AM:08:32:11/07/2023