چارەسەری گرفتی کەم خەوی لە وەرزی هاویندا

لە وەرزی هاویندا زۆركەس توشی گرفتی كەمخەوی دەبن، هەندێكجاریش بەرزبونەوەی پلەی گەرمی هۆكارە، ئەمەش گرفتێكی باوە و كاریگەری دەكاتە سەر چالاكی و ئەنجامدانی ئەركەكانی رۆژانە، بەڵام نۆ رێگە هەیە یارمەتیت دەدات ئەم گرفتەت چارەسەر بكەیت.

١ كاتی خەوی خۆت دیاری بكە، رۆژانە لە كاتێكی دیاریكراودا بڕۆ ناو جێگەی نوستنەكەت، چونكە جەستەت بەو كاتە رادێت كە بخەوێت و كاتژمێری بایۆلۆژی جەستەت رێكدەبێتەوە، هەروەها بەیانیان زو هەستە، بەمشێوەیە شەو ناچاردەبیت خەوت لێكەوێت.

٢. پەردەی ئەستور بۆ ژوری نوستن بەكاربهێنە، بەم شێوەیە رێگری دەكات لەوەی بەرزیی پلەی گەرمی دەرەوە بێتە ژورەوە.

٣. خۆت لە هەمو روناكییەك بەدوربگرە، بەتایبەتی مۆبایل، لاپتۆپ، یان تابلێت.

٤. رێژەی خواردنی كافایین كەمبكەرەوە، لەدوای ئێوارەوە بەهیچ شێوەیەك، چا، قاوە یان خواردنەوەی گازیی مەخۆرەوە.

٥. بڕی شەكر لە خۆراكەكانت كەمبكەرەوە، چونكە جەستە توشی شەكەتیی دەكات و رێگری دەكات لەوەی پشو بدەیت.

٦. وەرزش بكە و بە پێ رۆیشتن بكە بە بەشێك لە شێوازی ژیانت.

٧. پێش نوشتن گەرماوێكی گەرم بكە، وادەكات بە زویی خەوت لێبكەوێت.

٨. شێداركەرەوەی جەستە بەكاربهێنە، چونكە ناهێڵێت جەستەت هەست بە گەرما بكات.

٩. خۆت لە فشاری دەرونی بەدوربگرە، یۆگا و میدیتەیشن بكە، ئەگەریش نەتتوانی، راهێنانی هەناسەدان بكە بۆئەوەی ئارام بیتەوە.


PM:02:51:11/07/2023