یەكگرتووی ئیسلامی: هەرچی زووە رێككەوتن بۆ هەڵبژاردن بكرێت


یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان داوا لە لایەنە سیاسییەكان دەكات هەرچی زووترە كار بكەن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.

یەكگرتووی ئیسلامی لە راگەیەنراوی كۆبوونەوەی سەركردایەتیدا رایگەیاندووە "لایەنەكانی دەسەڵات چیتر پێگەی سیاسی و دەستوری هەرێمی كوردستان نەكەنە قوربانی ململانێ و بەرژەوەندیە حیزبەكانی خۆیان و هەرچی زووترە ڕێك بكەون لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد لە زووترین دەرفەتدا بۆ چارەسەركردنی ئەو بۆشاییە دەستوورییەی رویكردۆتە هەرێمی كوردستان".

یەكگرتوو ئاماژەی بەوەكردوە "كار دەكەن بۆ پێكهێنانی چوارچێوەیەكی نیشتمانی لەگەڵ لایەنە نارازیەكان بەمەبەستی بەشداریەكی كارا و كاریگەر لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستاندا، بۆ ئەو مەبەستەش پرۆژەیەكی ئامادە كردووە و ماوەیەكە دیالۆكی لە گەڵ گروپ و لایەنە ناڕازیەكانی  دەرەوەی دەسەڵاتدا دەست پێكردووە".



PM:08:27:11/07/2023