بەرپرسێكی دارایی: لەسەر خۆدزینەوە لە باج، هەزاران كۆمپانیا سزا دراون


بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، لەسەر نەدانی باج، هەزاران كۆمپانیا سزادراون و بەشێكیشیان دراونەتە دادگا.

كەمال وەرتی، بەڕێوەبەری گشتی باج لە وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاندووە، بە ئامانجی بەهێزكردنی ژێرخانی ئابووری هەرێمی كوردستان بڕیاردرا كە داهاتەكانی ناوخۆ رێكبخرێنەوە و لە نێویشیاندا داهاتی باج، هەروەها ئامانج لە وەرگرتنی باج تەنیا داهات نییە، بەڵكو یەكسانی كۆمەڵایەتییە. 

وەرتی ئاماژەی بەوەكردووە "زیاتر لە هەزاران كۆمپانیا لەسەر نەدانی باج لێپێچینەوایان لەگەڵدا كراوە و بەشێكیشیان دراون بە دادگا، بەشیكیشیان سزای دارایی دراون، هەروەها رێژەی باج زیاد نەكراوە لەسەر خەڵك و كۆمپانیاكان بەڵكو رێكخراوەتەوە". 




PM:10:57:11/07/2023