لە سێ رۆژدا زۆرترین كۆچبەر گەیشتونەتە بەریتانیا


تەنها لە ماوەی سێ رۆژی ئەم هەفتەیەدا زیاتر لە هەزار و 300 كۆچبەر گەیشتونەتە وڵاتی بەریتانیا.

دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە "لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا زیاتر لە هەزار و ٣٠٠ كۆچبەر بە ٢٦ بەلەم گەیشتونەتە بەریتانیا، سەرباری ئەوەی حكومەتی بەریتانایا بەردەوامە لە رێگریەكانی بۆ گەیشتنی كۆچبەران بەو وڵاتە".

راگەیەنراوەكە روونیكردۆتەوە "رۆژی هەینی ٦٨٦ كۆچبەر بە ١٣ بەلەم گەیشتوونەتە ئەو وڵاتە، هاوكات ژمارەی پێوانەیی ئەمساڵیش لە ١١ی حوزەیران تۆماركرا، كاتێك ٥٤٩ كەس سنوری دەریاكەیان بەزاندووە".




PM:01:10:12/07/2023