کاتی ناساندنی مباپێ لەڕیاڵ مەدرید ئاشکرا بوو

مباپێ ئەم هاوینە گرێبەست لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید دەکات، تەنها پێویستی بە ئارام گرتن هەیە و  پێش وەرز بە فەرمی دەبێت.

بە پێی زانیارییەکانی پێگەی دیفێنسا سەنترالی ئیسپانی، یانەی  ڕیال مەدرید ٢٥ی تەمموز  مباپێ پێشکەشی هاندەرانی دەکات.

بە پێی زانیاری سەرچاوەکە، پێشکەشکردنەکە  لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ نابێت، یانەکە داوای مۆڵەتی کردووە بۆ ئەوەی پێشکەشکردنەکەی لە گۆڕەپانی سیبێلێس ئەنجام بدات.

  


PM:09:20:12/07/2023