وێنە.. هەژان هێرش هاوسەرگیری کردەوە

ئەکتەر و بێژەری دیاری باشووری کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە بەشێوەیەکی فەرمی بۆ جاری دووەم پرۆسەی هاوسەرگیری لەگەڵ هاوڕێیەکی خۆی پێکهێنایەوە.

هەژان هێرش لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوێترین وێنەی خۆی و هاوسەرەکەی بڵاوکردووەتەوە و لە پۆستێکیدا دەڵێت" دوو ساڵ پێش ئێستا بوومە خاوەنی یەکێک لە باشترین هاوڕێکانم، هاوڕێی خۆشی و ناخۆشیەکانم، هەندێ جار هێندەی براکانم دڵسۆز و پشتووپەنام بوویت، هەندێکجاریش زۆرترین هێز و متمانەت پێبەخشیم، تێگەیشتم لەوەی کە خۆشویستنی مرۆڤەکان بە ئەندازەی ئەو ڕێزگرتنەیە کەوا پێشکەشی دەکەن". 

دەشڵێت" سوپاس بۆ بوونت، دەستپێکێکی نوێ لەگەڵ تۆدا بابانم". 

هەژان بۆ ماوەی چەند ساڵێك لە چەندین درامادا دەركەوتوە و چەند جارێك پێشكەشكاری بەرنامەی تایبەت بووە لە كەناڵی كوردسات و خاوەنی منداڵێکە و چەند ساڵێک پێش ئێستا لە دەروون گێژەن، ئەکتەر و پێشکەشکار جیابووەوە، ماوەیەک پێش ئێستا یەکێک بوو لە خانمە پێشکەشکارە دیارەکانی کەناڵی کوردسات و بەرنامەی (گەمە سات) پێشکەش دەکرد. 


PM:09:50:12/07/2023