پێدانی پاسپۆرت بە سیستەمی كۆن رادەگێرێت

 
بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، پێدانی پاسپۆرت بە سیستەمی كۆن رادەگرن دەست دەكرێت بە پێدانی پاسپۆرتی ئەلەكترۆنی بەهاوڵاتیان.

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی رایگەیاندووە، بەهۆی ئامادەكاری بۆ سیستەمی نوێی پاسپۆرتی ئەلەكترۆنی داوا لە هاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانی دەكەن ڕۆژی یەكشەممە و دووشەممەی داهاتوو سەردانی پاسپۆرتی سلێمانی نەكەن بەمەبەستی مامەڵەی پاسپۆرت و وەرگرتنەوەی پاسپۆرت، چونكە پێدانی پاسپۆرت بە سیستەمی كۆن ڕادەگیرێت.

پاسپۆرتی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە، لەدوای ئەوە دەست دەكرێت بە پێدانی پاسپۆرت بە سیستەمی نوێی ئەلەكترۆنی.



PM:06:40:13/07/2023