بە مەبەستی ڕێگری‌کردن لە هه‌ر جۆره خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌ك، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی هێزێكی زۆری ئه‌منی له ده‌وروبه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غداد جێگیرکران.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، زیاتر لە سێ هەزار کارمەندی ئەمنی گەیشتوونەتە باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ناوەڕاستی بەغدای پایتەخت، ئەمەش وەک پێشبینییەک بۆ خۆپیشاندانی هەندێک لە کوتلە شیعەکان.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، بڕیاره ئه‌مڕۆ خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دژی راپۆرتێكی ئه‌مریكی ئەنجام بدرێت كه رۆژنامه‌ی (میدڵ ئیست) بڵاویكردووەتەوە و تیایدا نوسیویەتی كه " ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئەمریکا بەنیازە بەشێک لە سەرکردەکانی کوتلە چەکدارە شیعەکان لە عێراق بکاتە ئامانج".