بافڵ تاڵەبانی بۆ جۆناسان لۆرد: ستایڵێكی جوانە

بافڵ تاڵەبانی وەڵامی پەیامەکەی جۆناسان لۆرد نوسەر و لێکۆڵەری بواری سەربازی و ئەمنی ئەمەریکی دەداتەوە و دەڵێت" ستایلێکی جوانە". 

بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، لە تویتێکدا وەڵامێکی کورتی جۆناسان لۆرد نوسەر و لێکۆڵەری ئەمەریکی لە بواری سەربازی و ئەمنی دەداتەوە و ئاماژە بەوە دەکات" داوای لێبوردن دەکەم هاوڕێم، بەڵام لە ڕاستیدا ستایلێکی جوانە".  

پێشتر جۆناسان لۆرد لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر وێنەیەکی خۆی و بافڵ تاڵەبانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندبوو کە بافڵ تاڵەبانی  لاسایی ئەو دەکاتەوە. (وەک ئاماژەیەک بۆ درێژکردنی ریش و هەردووکیشیان قژیان رووتاوەتەوە). 

جۆناسان لۆرد ئەندامی باڵا و بەڕێوەبەری پرۆگرامی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە لە CNAS. و پێشتریش ئەندامی ستافی پیشەیی بۆ لیژنەی خزمەتگوزارییە بەرگری ئەنجومەنی نوێنەران کاری کردووە. پێشتریش وەک بەڕێوەبەری وڵاتی عێراق لە ئۆفیسی یاریدەدەری وەزیری بەرگری بۆ سیاسەت، هەروەها وەک شرۆڤەکاری سەربازی سیاسی لە وەزارەتی بەرگری کاری کردووە. لەسەر داوای باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، لۆرد وەک لێکۆڵەرێکی سیاسی لە ماوەی دوو ئەرکی کاتیی وردی لە باڵیۆزخانەی بەغدای ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٨دا کاری کردووە، هەروەها پێشتریش وەک پاڵپشتی وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆ بۆ فەرمانگەی پاراستنی ژێرخان کاری کردووە.

لۆرد نووسەری چەندین وتارە لەسەر سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ڕۆژنامەکانی The Economist, The Washington Post , War on the Rocks, The Hill , Breaking Defense , Lawfare , و Inkstick بڵاوکراوەتەوە، هەروەها لە کتێبەکانی "Undercover Under Threat: Cover Identity, Clandestine Activity ، بڵاوکردۆتەوە.

لۆرد خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە خوێندنی ئاسایش لە زانکۆی جۆرج تاون، و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە خوێندنی نێودەوڵەتی لە کۆلێژی ڤاسار بەدەستهێناوە.


PM:04:50:14/07/2023