داعش لەناوچەی زومار دەستیكردوە بە تەقاندنەوە ماڵە كوردەكان

چەكدارانی داعش لە بەیانی ئەمرۆوە دەستیان كردوە بە تەقاندنەوەی ئەو ماڵە كوردانەی دەكەونە ناوچەی زومار‌و گوندی كرفڕ. هاوكات بەهۆی بۆردومانی فرۆكە جەنگییەكانی ئەمەریكا دەیان چەكداری داعش كوژران.

بە پێی زانیارییەكانی سپی میدیا، چەكدارانی داعش لە سەرلەبەیانی ئەمرۆ سێشەممەوە دەستیان كردوە بەتەقاندنەوەی ماڵەكوردەكانی ناوچەی زومار‌و گوندی كرفڕ‌و لەناویشاندا ماڵی بەرپرسانی ئەمنی‌و سەربازیی كورد دەتەقێننەوە.

ئەمەش لەكاتێكدایە كە شەوی رابردوو فرۆكە جەنگییەكانی ئەمەریكا مۆڵگەكانی داعشیان لەناوچەی زومار بەتوندی بۆردومان كرد كە تێیدا ژمارەیەك چەكداری داعش كوژران.



AM:09:54:16/09/2014