" سەرۆک کۆمار خۆی خزاندۆتە نێو کێشمەکێشمی مەسیحیەکان "

یاسین تەها ڕۆژنامەنووس ونووسەر لەنووسینێک لە واڵی تایبەت بەخۆی دەڵێت:"وا دیارە سەرۆکایەتی کۆمار «بە شێوەیەکی نا مەدروس» خۆی خزاندە کێشمەکێشی دین و دنیای کلدانییە مەسیحییەکانی عێراق".

ئەمڕۆ شەممە ١٥ی تەموزی ٢٠٢٣ یاسین تەها نووسەر وڕۆژنامەنوس لەواڵی تایبەت بەخۆی دەڵێت:"وا دیارە سەرۆکایەتی کۆمار «بە شێوەیەکی نا مەدروس» خۆی خزاندە کێشمەکێشی دین و دنیای کلدانییە مەسیحییەکانی عێراق کە جەمسەرەکانی ڕەیان کلدانی و پاتریارکی کڵێسای ئەم تایفەیە «لویس ساکۆ»یە.

لە درێژەی نووسینەکەدا باسی لەوەشکردووە، دوا پەرەسەندنیش کشانەوی پاتریارکە لە بەغداوە بۆ هەولێر. ساکۆ هەموو پاڵپشتییەکی پاپای ڤاتیکانی هەیە و ڕەیانی سەرۆکی «بابلیون» یش لە لیستی داواکراوەکانی ئەمەریکادایە، ئاڵۆزبوونی قەیرانەکەش کە لەسەر ئەوقاف و پێگە و نفوزە دەخرێتە کۆڵی ئەو مەرسومە سەرۆکایەتییەی ئەم دواییە بۆ کشاندنەوەی ڕاسپاردنی ساکۆ دەرکراوە.

ئەمە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ لویس ساكۆ پاتریاركی كەنیسەی كلدانی لە راگەیەنراوێكدا كە ئاڕاستەی سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراقی كردووە رایگەیاندووە "بڕیارماندا لە بەغدا بكشێینەوە و دەسەڵاتەكانمان بگوازینەوە بۆ هەولێر،  هۆكارەكەشی پاڵنەری سیاسی بەردەوام و گوشاری زۆرە لەسەرمان".





PM:07:44:15/07/2023