یەکەم لێدوانی میسی دوای ئیمزاکردنی گرێبەستەکەی لەگەل میامی

لیۆنێل مێسی ئەفسانەی تۆپی پێی ئەرجەنتینی دڵخۆشییەکی زۆری خۆی دەربڕی کە بە فەرمی پەیوەندی بە یانەی ئینتەر میامی ئەمریکییەوە کرد لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەدا، ئەمەش دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان.

لە میانی لێدوانەکانیدا مێسی وتی: زۆر بە پەرۆشم بۆ دەستپێکردنی هەنگاوی داهاتوو لە ژیانی وەرزشیم لەگەڵ ئینتەر میامی و لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەمە دەرفەتێکی گەورەیە و پێکەوە بەردەوام دەبین لە بنیاتنانی ئەم پڕۆژە جوانە، بە پێکەوە کارکردن دەتوانین بە ئەو ئامانجانە بگەین کە دامانناوە، منیش زۆر دڵخۆشم کە بتوانم لێرە لە ماڵە نوێیەکەمدا هاوکار بم".

لەکاتێکدا خۆرخی ماس خاوەنی یانەکە شانازیی خۆی بە گرێبەستکردن لەگەڵ میسی دەربڕی وئاشکرا کرد و گوتی: هەست بە شانازی دەکەم کە بەخێرهاتنی لیۆ مێسی و خێزانەکەی دەکەم بۆ ماڵە نوێیەکەیان، لە ساڵی 2018 بەڵێنمان دا بۆ بنیاتنانی یاریزانێکی گەورە مەبەست یانەیەک کە باشترین یاریزانانی جیهان بۆ خۆی ڕادەکێشێت، هەروەها دیدگای جیهانی بۆ تۆپی پێ لە ئەمریکا دەگۆڕێت” یونایتد و دڵنیای دەدات کە ئینتەر میامی بەشێک دەبێت لە هەر پڕۆژەیەک یان باس لە تۆپی پێ بکات، سوپاسی هاندەرانمان دەکەین کە متمانەیان نەوەستاوە ئێمە پێکەوە بەردەوام دەبین لە گۆڕینی خەونەکان بۆ واقیع."

لە بەرامبەردا بێکهام (یەکێک لە خاوەنی یانەکە) وتی: دە ساڵ لەمەوبەر کاتێک گەشتەکەم بۆ دروستکردنی تیپێکی نوێ لە میامی دەستپێکرد، گوتم کە خەونم دەبینی گەورەترین یاریزانانی جیهان بهێنمە ئەم شارە سەرسوڕهێنەرە ، ئەو یاریزانانەی کە هەمان ئەو تەماحەیان تێدا دەبینم کە کاتێک پەیوەندیم بە تیپی لۆس ئەنجلۆس گالاکسییەوە کردبوو. بۆ ئەوەی بەشداری بکەم لە پەرەپێدانی تۆپی پێی ئەمریکی. ئەمڕۆ ئەو خەونە هاتەدی."

ئاماژەی بەوەشکرد، حەز دەکەم شانازیی خۆم دەرببڕم کە یاریزانێکی لە ئاستی مێسی پەیوەندی بە یانەکەوە کردووە، لەگەڵ ئەوەشدا زۆر دڵخۆشم بە پێشوازیکردن لە هاوڕێیەکی باش و کەسێکی سەرسوڕهێنەر لەگەڵ خێزانە جوانەکەی بۆ کۆمەڵگەی ئینتەر میامی، لێرەوە قۆناغی داهاتوو دەست پێدەکات لە سەرگەرمیەکەمان لێرە، و ناتوانم چاوەڕێ بکەم تا مێسی لە یاریگادا ببینم.”



PM:01:19:16/07/2023