لەبارەی چۆنییەتی جێبەجێکردنی بوودجە شاندێکی هەرێم دەچێتە بەغداد

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ی تەموزی ٢٠٢٣ شاندێکی هەرێم  بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی چۆنییەتی جێبەجێکردنی پرسی بوودجە سەردانی بەغداد بکات.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی میدیا)، بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی بوودجەی گشتی و پشکی هەرێم شاندێکی هەرێم سەردانی بەغداد دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی پەیوەندیدار لە حکومەتی فیدراڵی کۆدەبنەوە. 

شاندی هەرێم لەگەڵ بەرپرسانی پەیوەندیدار گفتوگۆ لەسەر ناردنی شێوازی پشکی هەرێم لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە دەکەن، هەروەها ئەو بڕگانەی بودجە کە پەیوەستن بە هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکەن.


PM:01:47:16/07/2023