وەزارەتی دارایی هەرێم بڕیارێكی نوێی دەركرد

وەزارەتی دارایی هەرێم لە نوسراوێکدا لەبارەی كڕین و گۆڕینی ئۆتۆمبێل بڕیارێکی نوێی دەکرد. 

بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان كە واژووی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی (ماوە بۆدرێژکراوەی) لەسەرە و  ڕۆژی ١٩ی مانگی ڕابردوو دەرچووە و ئەمڕۆ کۆپییەکی لە میدیاکان بڵاوکراوەتەوە تێیدا هاتووە" بەهۆی زۆری داواكاری گۆڕین و كڕینی ئۆتۆمبێل، بە لە بەرچاوگرتنی بارودۆخی دارایی هەرێم هیچ داواكارییەكی لەو شێوەیە بۆمان بەرز مەكەنەوە". 

لە نوسراوەکەی دارایی هەرێم ئەوەش هاتووە" لە ئێستادا خەرجی كڕین و گۆڕینی ئۆتۆمبێل بۆ وەزارەت و فەرمانگەكان ڕاگیراوە". 


PM:04:35:16/07/2023