ڕیال مەدرید گرێبەستی زیدانی نوێکردەوە

تیۆ زیدان کوڕی ئەفسانەیی زێدان، ڕاهێنەری پێشووی یانەی ڕیال مەدرید، لەگەڵ ڕیال مەدرید ڕێککەوتن بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ ماوەی یەک وەرز.

 ئەو یاریزانە لە ساڵی 2010 پەیوەندی بە تیپی لاوانی ڕیال مەدریدەوە کردبوو و لەگەڵ تیپی شاهانە نازناوی خولی لاوانی یەکێتی ئەوروپای بەدەستهێنابوو، لە ساڵی 2020.

 تیۆی تەمەن 21 ساڵ، وەرزی ڕابردوو لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید کاستیا بە 1211 خولەک بەشداریکردووە و لە پلەی 13یەمدایە لەڕووی ژمارەی خولەکەکانی بەشداریکردنی لەنێو یاریزانانی تیپەکەدا.

 تیۆ پلەی بەرزکرایەوە بۆ تیپی یەکەمی مێرێنگێ بەڵام تا ئێستا هیچ یارییەکی نەکردووە.


PM:08:23:16/07/2023