لە ناحیەی سەنگەسەر فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی توركیا خرایە خوارەوە


ئەمڕۆ لە ناحیەی سەنگەسەری سەر بە قەزای پشدەر، فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی توركی خراوەتە خوارەوە.

كامەران عوسمان ئەندامی رێكخراوی ئاشتی رایگەیاندوە "ئەمڕۆ لە دۆپی سكتانی گوندی زوركانی سەروو لە ناحیەی سەنگەسەری سەر بە قەزای پشدەر، فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی توركی خرایە خوارەوە، ئەمەش سێیەم جارە كە لەماوەی یەك ساڵی ڕابردوودا، فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركی لە دەڤەری پشدەر دەخرێتە خوارەوە".

هەروەها وتویەتی "لە ئێستادا پارتی_كرێكارانی_كوردستان لە دەڤەری پشدەر و بناری قەندیل بە جۆرێك لە چەكی پێشكەوتووی خۆكرد، فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركی بە ئامانج دەگرێت و توانای خستنە خوارەوەیانی هەیە".

بینینی ڤیدیۆكە تێلیگرامی (سپی) جۆین بكە

https://t.me/speemedia/13001



PM:03:45:17/07/2023