حکومەتی بەغدا سبەی بڕیار لەسەر ناردنی پارە بۆ هەرێم دەدات


حکومەتی فیدراڵ رۆژانی سێ شەممە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی دەکات، بڕیارە یەکێک لە خاڵەکانی کۆبوونەوەکە بڕیاربێت لەسەر ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، ئەوە لە کاتێکدایە کە هێشتا یاسای بودجەی عێراق نەچۆتە بواری جێبەجێکردنەوە.

زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ئەو بڕە پارەیەی دەنێردرێت وەک مانگەکانی پێشوو دەبێت و بڕەکەی ٨٠٠ ملیار دینار دەبێت.

ئەوە لە کاتێکدایە کە ئێستا وەفدێکی هەرێم بۆ جیبەجێکردنی یاسای بودجە و پشکی هەرێم و ئەرکە داراییەکانی سەر شانی حکومەتی هەرێمی ( ماوە بۆ درێژکراوە ) لە بەغدایە.

سبەی ١٩ ی تەموز ٤٩ رۆژ دەکات حکومەتی هەرێم مووجەی دابەشنەکردووەو لەسەر داهاتی ناوخۆش دەستی بە دابەشکردن نەکردووە.



AM:12:30:18/07/2023